بەردەوام بن لە خوێندنی قورئان، سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی موحەمەدی بە دەستە خێرایی لە بیرچوونی قورئان زیاترە لە خێرایی خۆ دەربازکردنی وشتر لەو پەتەى پێوەى بەستراوە...

Scan the qr code to link to this page

فەرموودە
شیکردنەوە
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
لە سوودەکانی فەرموودەکە
پۆلێنکردنەکان
زیاتر
لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەردەوام بن لە خوێندنی قورئان، سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی موحەمەدی بە دەستە خێرایی لە بیرچوونی قورئان زیاترە لە خێرایی خۆ دەربازکردنی وشتر لەو پەتەى پێوەى بەستراوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

(بەردەوام بن لە خوێندن وپێداچوونەوەی قورئان): واتە پارێزگاری بکەن لە خوێندنی بە بەردەوامی وپێداچوونەوەی جا بە شێوەی ڕۆژانە بێت یان لە هەفتەیەکدا چەند رۆژێک دابنرێت بۆ خوێندن وپێداچوونەوەى ئەو بەشانەى لەبەرکراوە، (سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی موحەمەدی بە دەستە خێرایی لە بیرچوونی قورئان زیاترە لە خێرایی خۆ دەربازکردنی وشتر لەو پەتەى پێوەى بەستراوە)، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو قورئانەی کە لەبەرکراوە چواندی بەو وشترەی کە ڕا دەکات لەو پەتەی پێوەى بەستراوە بە شتێکدا، خوای گەورە ئەم نیعەمەتە مەزنەی بەخشیوە بەم کەسە کە لەبەری بکات بۆیە پێویستە بیپارێزێت وبەردەوام بێت لە سەر پێداچوونەوەی، بۆیە باشتر وایە هەموو ڕۆژێک حزبێک (واتە: نزیکەی دە لاپەڕە یان تۆزێک زیاتر -نیو جوزئی قورئان-) بخوێنێت، بۆ ئەوەی لە بیری نەچێتەوە، ئەگەر کەسێکیش لەبیری کرد بەهۆی سروشتی مرۆڤەوە ئەوا زیانی پێناگەیەنێت، بەڵام کەسێک کە خوێندنی قورئان وپێداچوونەوەی بە ئەنقەست پشت گوێ بخات کە نیعمەتێکە خودا پێی بەخشیووە ئەوا ئەم کەسە دەبێت لە سزای خوای گەورە بترسێت، بۆیە پێویستە سوور بێت لە سەر پێداچوونەوە وخوێندنی قورئان بۆ ئەوەی لە سینگیدا بمێنێت، وهەروەها کردەوەی پێبکات چونکە کردەوە کردن دەبێتە هۆی پاراستن ومانەوەی لەبەرکراوەکە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری کردن بە بەردەوام بوون لە سەر خوێندنەوەی قورئان و پێداچوونەوەی.
  2. ئەو کەسەی کە قورئانی لەبەرە ئەگەرچیش بەردەوام بێت لە سەر پێداچوونەوەی قورئان کە لە دڵیدایە، بەڵام هەندێک جار شتێکی لە بیر دەچێت چونکە هەروەکو لە فەرموودەکەدا هاتووە لە بیرچوونی ودەرچوونی قورئان لە دڵ خێراترە لە ڕاکردنی وشتر لە پەتە بەستراوەکەیدا.

پۆلێنکردنەکان

بەسەرکەوتوویی نێردرا !