پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو کاتێکدا یادی خوای گەورەی دەکرد

Scan the qr code to link to this page

فەرموودە
شیکردنەوە
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
لە سوودەکانی فەرموودەکە
پۆلێنکردنەکان
زیاتر
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو کاتێکدا یادی خوای گەورەی دەکرد».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە به سیغەی جەزم

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکە: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یادی خوای گەورەی دەکرد): بە هەموو جۆرەکانی زیکرکردن لە تەسبیح کردن (سبحان الله) وتەهلیل کردن (ﻻ إله إﻻ الله) وتەکبیر کردن (الله أكبر) وتەحمید کردن (الحمد لله) ولەوانەش خوێندنی قورئان، چونکە خوێندنی قورئان یادی خوای گەورەیە، بەڵکو لە باشترین جۆرەکانی یادکرنە. (لە هەموو کاتێکدا): واتە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یادی خوای گەورەی دەکرد لە هەموو کاتەکانی ئەگەر تووشی دەستنوێژشکانی بچووک (الحدث الأصغر) وەکو: (خەوتن)، یان دەستنوێژشکانی گەورە (الحدث الأکبر) وەکو: (لەشگرانی) بوایە، بەڵام زانایان دەڵێن: جۆرەکانی تری یادکردن دروستە لە کاتی لەشگرانیدا جگە لە خوێندنی قورئان؛ کە بە هەموو شێوەیەک دروست نییە لە کاتی لەشگرانیدا نە بە ڕاستەوخۆ خوێندن لە قورئانەکەوە یان نە بە لەبەرکردنەوە، ئەمەش بە هۆی فەرموودەی عەلی -ڕەزای خوای لێبێت- کە دەڵێت: (كان النَّبي -صلى الله عليه وسلم- يُقْرِئُنَا القرآن ما لم يَكُن جُنباً) رواه أحمد وأصحاب السنن الأربعة. واته: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قورئانی بۆمان دەخوێند ئەگەر لەشگران نەبوایە)، وزانایان ناکۆکن لە بارەی ئافرەتێک لە سووڕی مانگانەدا بێت (تووشی حەیز هاتبێت) یان ئافرەتێک تووشی زەیستانی هاتبێت، ئایا ئەمانەش وەکو کەسی لەشگران وان؟ زانایان دەڵێن: دروستە بۆیان کە قورئان بخوێنن بە لەبەرکردنەوە کە دەست لە قورئانەکە (موسحەفەکە) نەدەن، چونکە ئەمان ماوەکەیان درێژە وحاڵیان وەکو حاڵیان کەسی لەشگران نییە، وهەروەها لەو حاڵەتانەش کە قورئان خوێندن تێیاندا دروست نییە وەکو کاتی چوونە سەرئاو بۆ میزکردن وپاشەڕۆ فڕێدان ولە کاتی جیماع کردن و هەروەها ئەو حاڵەت وشوێنانەی کە شایستە نین قورئانیان تێدا بخوێندرێت چونکە لە گەڵ مەزنی قورئان نایەنەوە وەکو حەمامەکان وشوێنەکانی سەرئاوکردن وجگە لەو شوێنە پیسانە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. لە پاش ڕوودانی بچووک وگەورە (الحدث الأصغر والأكبر) دەستنوێژگرتن مەرج نیە بۆ زیکر کردنی خوای گەورە؛ بۆیە دروستە مسوڵمان تەسبیحات وتەحمیدات وتەهلیلات وئیستغفار بکات، وقورئان بخوێنێت ئەگەر لەشی گران نەبێت چونکە لە سونەتدا هاتووە کە قورئان خوێندن بە لەشگرانیەوە دروست نییە.
  2. فەرموودەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هەر ئافرەتێک لە سووڕی مانگانە بێت (حائیز بێت) یان زەیستان (نفساء) بێت ئەوا بۆیان هەیە قورئان بخوێنن بەڵام بە مەرجێک دەست لە قورئانەکە نەدەن بە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ، بەڵکو بە دەستکێشێک یان شتێکی تر دەستی لێدەدەن.
  3. بەردەوام بوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە یاد کردنی خوای گەورە.
  4. عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- زانیاری هەبووە سەبارەت بە حاڵ وگوزەرانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

پۆلێنکردنەکان

بەسەرکەوتوویی نێردرا !